ھێرشی موشەکیی تیرۆریستان بۆ سەر ھێزەکانی سوپای سووریا چوار کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399085-ھێرشی_موشەکیی_تیرۆریستان_بۆ_سەر_ھێزەکانی_سوپای_سووریا_چوار_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
یاریدەری ناوەندی ڕووسیی «ئاشتیی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە سووریا» باسی ھێرشی موشەکیی تیرۆریستانی سەقامگرتووی ناوچەی ژێر ڕکێفی چەکدارانی تو.رکیا بۆ سەر گەڵابەیەکی سوپای سووریایان کردووە لە باکووری پارێزگای حەڵەب.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2021 08:06 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکیی تیرۆریستان بۆ سەر ھێزەکانی سوپای سووریا چوار کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

یاریدەری ناوەندی ڕووسیی «ئاشتیی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە سووریا» باسی ھێرشی موشەکیی تیرۆریستانی سەقامگرتووی ناوچەی ژێر ڕکێفی چەکدارانی تو.رکیا بۆ سەر گەڵابەیەکی سوپای سووریایان کردووە لە باکووری پارێزگای حەڵەب.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، «وادیم کولیت» یاریدەری ناوەندی ڕووسیی «ئاشتیی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە سووریا» بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستان بە موشەکی ڕیموت دار گەڵابەیەکی سوپای سووریایان لە بەشی باکووریی پارێزگای «حەڵەب» کردە ئامانج کە دوابەدوای ئەوە چەکدارێکی سووری کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

«کولیت» وتیشی: میلیشیاکان و تاقمە چەکدارە نایاساییەکان لە باکووری پارێزگای حەڵەب و لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا خەریکی جم و جوڵن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە حەڵەبیش ٢٩ ھێرشی سەر تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەش تۆمار کراوە.