سانا: ئەمریکا 40 داعشیی زیندانی لە سووریای بۆ بنکەیەکی سەربازی خۆی گواستەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i399442-سانا_ئەمریکا_40_داعشیی_زیندانی_لە_سووریای_بۆ_بنکەیەکی_سەربازی_خۆی_گواستەوە
سەرچاوەیەکی سووری باسی هەوڵی سەربازانی ئەمریکی دەکات بۆ گواستنەوەی دەیان داعشی زیندانی لە سووریا بۆ بنکەیەکی خۆیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2021 07:03 Asia/Tehran
  • سانا: ئەمریکا 40 داعشیی زیندانی لە سووریای بۆ بنکەیەکی سەربازی خۆی گواستەوە

سەرچاوەیەکی سووری باسی هەوڵی سەربازانی ئەمریکی دەکات بۆ گواستنەوەی دەیان داعشی زیندانی لە سووریا بۆ بنکەیەکی خۆیان .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا( سانا)، سەربازانی ئەمریکی دەیان تیرۆریستی داعشییان لە زیندانەکانی هەسەدە لە حەسەکە بۆ بەڕێوە بردنی پیلانەکانی خۆیان لە ناوچەکە، بۆ بنکە سەربازییەکانی خۆیان گواستەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی 40 تیرۆریستی داعشییان لە زیندانی سەناعییە لە حەسەکەوە بۆ بنکەیەکی خۆیان لە شەدادێ گواستەوە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە لە نێوان ئەو تیرۆریستانە سەرکردەی گرووپی سیخوڕی داعش و پسپۆڕێک لە بواری چێ کردنی مادەی تەقەمەنی دەبیرنێت.