کوژرانی کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400055-کوژرانی_کۆمەڵێک_لە_تیرۆریستان_لە_باکووری_سووریا
دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لەنێو چوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2021 02:39 Asia/Tehran
  • کوژرانی کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لە باکووری سووریا

دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کۆمەڵێک لە تیرۆریستان لەنێو چوون.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «حەلەب ئەلیەوم»، ڕوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورس لە ناوچەی «حەزانو» لە پارێزگای حەڵەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، حەوت تیرۆریستی تاقمی «تەحریرۆششام» کوژران  و حەوت تیرۆریستی دیکەش بریندار بوون.

ھەتا ئەم سانە ڕاپۆرتێکی وردو تۆکمەوتەواو لە بارەی ھۆکاری تەقینەوەکە بڵاو نەبووەتەوە.

تەحریرۆششام کە پێشتر بە ناوی بەرەی نوسرە چالاکیی دەنواند، لەو لقانەی ڕێکخراوەی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە بوو کە وێڕای ڕاگەیاندنی دابڕانی لەم ڕێکخراوەیە، ناوی خۆشی بۆ ئەمەی ئێستا گۆڕی.