ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: پەیوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و سووریا ستراتژییە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، پەیوەندیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دوو وڵاتی عێراق و سووریای بە ستراتژی زانی و وتی: ئێران و سووریا لە سای ورەی ڕابەرانی دوو وڵات لە خەباتی دژی تیرۆریزمی ئابووری و یارمەتی دانی جەماوەری دوو وڵات، ھەنگاوگەلێکی بەرز ھەڵدەگرن.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری سیاسیی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ڕۆژی یەکشەممە بە دەم گەییشتنی بە سووریا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران، ەیوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەگەڵ دوو وڵاتی عێراق و سووریا بە ستراتژی نرخاند وتی: پێم خۆشە بەوپەڕی شانازییەوە ئەوە ڕابگەیەنم کە یەکەم گەشتیشم بۆ ئەم وڵاتە ئەنجام داوە.
وتیشی: ئێمە لە خەباتی دژی تیرۆریزم و لە مەیداندا، سەرکەوتنی ھاوبەشی زۆرمان مسۆگەر کرد و ئەمڕۆش لێرەین ھەتا لە بوارە جۆربەجۆرەکانی بازرگانی، ئابووری و ھەموو بوارە جێی سەرنجەکانی ھەردووک وڵاتەکە جارێکی تر بە پەیوەندییەکانماندا بچینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەو باوەڕەداین کە لە سای ورەی ڕابەرانی دوو وڵات، ئێران و سووریا شان بە شانی یەکترلە خەباتی دژی تیرۆریزمی ئابووری و یارمەتی دانی جەماوەری دوو وڵات، ھەنگاوگەلێکی بەرز ھەڵدەگرن.