ئاب 30, 2021 08:51 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکەشەممە لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» دیدارو وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای بەشداری کردنی لە لوتکەی بەغدا لە یەکەم گەشتی دوو مەبەستەی بەرەو سووریا وەڕێ کەوت.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە کاتی گەییشتن بە سووریا وتی: پەیوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و سووریا ستراتژییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە یەکەم گەشتی بۆ ئەم وڵاتانە ئەنجام داوە، وتیشی:ئێران و سووریا لە خەباتی دژی تیرۆریزم و لە مەیداندا، سەرکەوتنی ھاوبەشی زۆرمان مسۆگەر کرد و ئەمڕۆش لێرەین ھەتا لە بوارە جۆربەجۆرەکانی بازرگانی، ئابووری و ھەموو بوارە جێی سەرنجەکانی ھەردووک وڵاتەکە جارێکی تر بە پەیوەندییەکانماندا بچینەوەو بۆ بەرز کردنەوەی ھەوڵ بدەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لەو باوەڕەداین کە لە سای ورەی ڕابەرانی دوو وڵات، ئێران و سووریا شان بە شانی یەکترلە خەباتی دژی تیرۆریزمی ئابووری و  یارمەتی دانی جەماوەری دوو وڵات، ھەنگاوگەلێکی بەرز ھەڵدەگرن.

سەرپەیڤ