ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی خۆی لە سووریا چۆڵ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400317-ئەمریکا_سێ_بنکەی_سەربازیی_خۆی_لە_سووریا_چۆڵ_کرد
سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازی بە سووریا ڕایگەیاندووە:ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی خۆی لە سووریا چۆڵ کردوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2021 08:40 Asia/Tehran
  • ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی خۆی لە سووریا چۆڵ کرد

سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازی بە سووریا ڕایگەیاندووە:ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی خۆی لە سووریا چۆڵ کردوە.

ئەم سەرچاوە سەربازییە ڕۆژی چوارشەممە بە کەناڵی ئەلعالەمی وت: بنکە چۆڵ کراوەکان داگری بنکەیەکی سەربازییە لە پارێزگای دێرۆزوورو دوو بنکەش لە پارێزگای حەسەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، بنکەیەک لە ناوچە «حقل العمر» لە نزیک بیرەنەوتەکانی پارێزگای دێرۆزوور، بنەکەیەکیش لە پارێزگای حەسەکە لە نزیک ناوچەی «تل البیدر» لە قامیشلی و سێھەمین بنکەش لە پارێزگای حەسەکەی ناوچجەی قەسرەک لە باشووری قامیشلی چۆڵ کراوە.

بۆچوونەکان دەربڕی ئەوەیە کە بە پەرەسەندنی ورەی دژی ئەمریکی لە سووریا، واشێنگتۆن بەم زووانە ناچار دەبێت ھەتا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراقیش بکشێتەوە.