ئه‌یلوول 03, 2021 10:26 Asia/Tehran
  • بەرەڤانیی ئاسمانیی سووریا لە ھەمبەر ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی

بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای سووریا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیمەشقی پێتەختی سووریای بەرپەرچ دایەوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، ڕایگەیاند: بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە، شوێنی چەندین موشەکی بە بەرزایی گردوپەڕی دیمەشقەوە گرتووەو لە نێوی بردوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی «سانا»، دوژمنی زایونی ئەم ھێرشەی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی بەیروتەوە ئەنجام داوە.

ئەم ھێرشە موشەکیە بەس زیانێکی وردی ماددی بەدواوە بووە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ لایەنگری و پشتیوانی لە تیرۆریستان، بنکەو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.

سەرپەیڤ