کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە حەسەکەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i400642-کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_گەیشتە_حەسەکەی_سوریا
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی گەیشتە ناوچەی حەسەکە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە حەسەکەی سوریا

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی گەیشتە ناوچەی حەسەکە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.

ئاژانسی فەرمیی حکوومەتی سووریا، سانا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کاروانێکی ئەمریکی لە ڕێگای دەروازەی ئەلوەلید هاوسنوور لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق داخڵی خاکی سووریا بووەتەوە و بەرەو فڕۆکەخانەی «خراب الجیر» لە ناوچەی مالکیە لە باکووری حەسەکە بەڕێکەوتووە.

هێزەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا دەیان بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازییان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات گواستۆتەوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا بنکەکانی خۆی لەم ناوچانەدا بەهێز دەکات.