ئه‌یلوول 23, 2021 09:11 Asia/Tehran
  • پشتیوانی ڕاگەیاندنی ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە دیمەشق بۆ بەرنگار بوونەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی

ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا بە بەرپا کردنی کۆبوونەوەیەک لە سەر دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ھەموو جۆرێکی داگیرکاریی ئەمریکاو پشتیوانی لە دەوڵەتی سووریا بۆ پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی خاکی ئەم وڵاتە لە داگیرکاریی بیانییەکان و بەکرێگیراوان پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەندامانی ھۆزەکانی عەشایەری عەرەبی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دێرۆزوور لە کۆبوونەوەیەک دا کە ڕۆژی چوارشەممە لە شارۆچکەی «تابیە» بەرپایان کرد لە سەر دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ھەموو جۆرێک داگیرکارییەکی ئەمریکا لە ناوچەی «جزیرە»ی سووریا و پێویستیی گەڕانەوەی بست بە تستی خاکی سووریا بۆ ژێر ڕکێفی دەوڵەتی ئەم وڵاتە پێیان داگرت.

ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەروەھا پشتیوانیی خۆیانیان لە ڕەوتی ئاشتەوایی نیشتیمانیی دەوڵەتی سووریا لەگەڵ نەیاران و ئەو لێبوردنە گشتییەی لە لایەن «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە لە قۆناغی ڕابردوودا دەرچووە،، ڕاگەیاند.

لە دانیشتنەکەدا «سەیید عەلی  لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ھۆزی «نەعیم»و ڕێکخەری دانیشتنەکە داوای لە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی سووریا کرد کە لە بەرامبەر ڕژێمی داکیرکەری ئەمریکی و ھێزەکانی سووریای دیموکرات وەکوو ھاوپەیمانێکی ئەمریکییەکان بەربەرەکانێ بکەن.

«سەیید عەلی» وتیشی: ئەم کۆبوونەوەیە بۆ داکۆکی لە ھەنگاوەکانی دەوڵەتی سووریایە بە مەبەستی پێکھێنانی ئاشتەوایی نیشتیمانی بۆ ھاوبەشی لە بنیاتنانەوەی پارێزگای دێرۆزوور و دژایەتی لەگەڵ ھەموو جۆرێکی داگیرکاریی ئەمریکا بەرپا کراوە.

سەرپەیڤ