ئه‌یلوول 23, 2021 22:17 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمیا لە شاری عەفرین

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە ترۆمبیلێک دا لە شاری عەفرینی دەڤەری باکووری ڕۆژئاوای حەڵەب کە لەژێر ڕکێفی ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیاو تیرۆریستە بەکرێگیراوەکانیەتی، دوو کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا(سانا)،بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمی ئاخنکراو لە گەڕەکی «ئەشرەفیە»ی شاری عەفرینی سووریا دوو کەس بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تاقمە تیرۆریستییەکان گەڕەکی«ئەشرەفییە»یان گەمارۆ داو ھەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵێک لە بیناو دوکانەکانی نزیک شوێنی تەقینەوەکە.

ناھێمنی بە سەر ھێندێک لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تورکیا و تیرۆریستانی ھاوپەیمانی لە سوریادا زاڵە، بە جۆرێک کە ئەم ناوچانە بەردەوام تەقینەوەو تیرۆرو پێکدادان بە خۆیانەوە دەبینن.

لەشکریانی تورکیا بە بیانووی بەرپەرچ دانەوەی ھێرشی میلیشیا کوردەکان چوونەتە باکووری سووریاو ناوچەگەلێکی بەربڵاوی ئەم ناوچەیەیان داگیر کردووە.

سەرپەیڤ