وەزیری دەرەوەی سووریا: ھۆگریی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕاستبێژانەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i401500-وەزیری_دەرەوەی_سووریا_ھۆگریی_ئێران_بۆ_دانوستان_لەگەڵ_وڵاتانی_عەرەبی_ڕاستبێژانەیە
وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھۆگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕاستبێژانەیە، باسی ئامادە بوونی وڵاتەکەی کرد بۆ پێکھێنانی ئاسانکاری لە ئاراستەی دانوستانی ئێرانی_عەرەبی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 06:40 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سووریا: ھۆگریی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕاستبێژانەیە

وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھۆگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕاستبێژانەیە، باسی ئامادە بوونی وڵاتەکەی کرد بۆ پێکھێنانی ئاسانکاری لە ئاراستەی دانوستانی ئێرانی_عەرەبی.

«فەیسەڵ میقداد» ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا، وێڕای بە ئەرێنی نرخاندنی دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبیی قەراخی کەنداوی فارس وتی: دیمەشق لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی داکۆکی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاوکاریی عەرەبی و ئیسلامی باشترین ڕێگایە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاڵنگارییە ناوچەییەکان، جەختی کرد: ئیسرائیل دوژمنی ڕاستەقینەو سەرەکیی سووریاو وڵاتانی عەرەبی و کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی وێڕای پێشوازی کردن لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە بەغدا جەختی کرد، وتووێژەکانی نێوان دوو وڵات بە قازانجی ناوچەکەیە.