تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 18:00 Asia/Tehran
  • کاربەدەستانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران و تورکیا گۆڕانکارییەکانی سووریایان تاوتوێ کرد

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاو ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی، گۆڕانکارییەکانی سووریایان لێک دایەوەو لە بەرپاکرانی خولی شەشەمی وتووێژەکانی یاسای بنەڕەتیی سووریا پێشوازییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی و میدیایی وەزارەتی دەرەوە، «سەلجوقی ئونال» بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەگەڵ «عەلی ئەسغەر خاجی» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی، لە پەراوێزی دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤ دیداری کردو لە بارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا بیروڕایان گۆڕییەوە.

ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە دیدارەکەدا وتی: لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ڕەوتی ئاستانەوە سەرچاوە دەگرێ و دەبێ ئەم وتووێژانە بەبێ دەستوەردانی بیانی و بە پێی خواستی جەماوەری سووریا بەردەوام بێت.

خاجی لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی ئیدلەبی سووریاشەوە وتی: ئەگەر ڕێککەوتنەکانی ئاستانە بچنە واری جێبەجێ کردنەوە زۆرێک لە گرفتەکان چارەسەر دەبن.

لە دیدارەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش وێڕای پێشوازی کردن لە بەرپاکرانی خولی شەشەمی وتووێژەکانی یاسای بنەڕەتیی سووریا، ھیواداریی دەربڕی کە ئەم وتووێژانە لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بە دەرەنجامێکی باش بگەن.

سەرپەیڤ