گردبوونەوەی ناڕەزایانەی سوورییەکان بۆ دژایەتی لەگەڵ ئامادە بوونی لەشکریانی تورکیا لە باکووری وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i401950-گردبوونەوەی_ناڕەزایانەی_سوورییەکان_بۆ_دژایەتی_لەگەڵ_ئامادە_بوونی_لەشکریانی_تورکیا_لە_باکووری_وڵاتەکەیان
خەڵکی ناوچەکانی باکووری حەڵەبی سووریا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان بۆ دژایەتی لەگەڵ ئامادە بوونی لەشکریانی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 13:15 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایانەی سوورییەکان بۆ دژایەتی لەگەڵ ئامادە بوونی لەشکریانی تورکیا لە باکووری وڵاتەکەیان

خەڵکی ناوچەکانی باکووری حەڵەبی سووریا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان بۆ دژایەتی لەگەڵ ئامادە بوونی لەشکریانی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا سانا، بەشدارانی ئەم گردبوونەوەیە جەختیان لە بەرنگار بوونەوەی ھەوڵەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لەمەڕ دابڕینی بەشێک لە خاکی سووریا کردەوەو  ئامادە بوونی خۆیانیان بۆ پێشگرتن بە دەست درێژکاریەکانی تورکیا دژی خەڵکی ناوچەکانی باکووری حەڵەب ڕاگەیاند.

بەشدارانی سووریی گرد بوونەوەکە دڵنیایییان دەربڕی کە سوپای سووریا توانایی بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە دەست درێژکاری و ڕزگارکردنی بست بە بستی خاکی ئەم وڵاتەیان ھەیە.

کۆمەڵێک لە خەڵکی حەڵەب ئاڵای نیشتیمانی و پارچەنووسیان بەرز کردەوەو خوازیاری کۆتایی ھاتنی ئامادە بوونی نایاسایی تورکیا و کەرەستە جەنگییەکانیان و دڕندەکارییەکانیان دژی شارومەندانی سووری بوون.