بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە گردوپەڕی حەسەکەی سووریا بە موشەک کرایە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402815-بنکەی_نایاسایی_ئەمریکا_لە_گردوپەڕی_حەسەکەی_سووریا_بە_موشەک_کرایە_ئامانج
بنکەی سەربازیی داگیرکەرانی ئەمریکا لە گردوپەڕی فڕگەی «خەرابولجیر» لە گردوپەڕی حەسەکەی سووریا کەوتە بەر ھێرشی موشەک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2021 19:31 Asia/Tehran
  • بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە گردوپەڕی حەسەکەی سووریا بە موشەک کرایە ئامانج

بنکەی سەربازیی داگیرکەرانی ئەمریکا لە گردوپەڕی فڕگەی «خەرابولجیر» لە گردوپەڕی حەسەکەی سووریا کەوتە بەر ھێرشی موشەک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی ھەواڵیی «ئەسەر پرێس»ی سووریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە گردوپەڕی ئەلبەعرەبیە لە حەسەکە نووسی: ڕۆژی سێ شەممە چوار موشەک فڕگەی سەربازیی «خەرابولجیر»یان کە داگیرکەرانی ئەمریکی وەکو بنکەی خۆیان بەکاری دێنن، کردە ئامانج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرچاوە خۆجێییەکان لە بارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەم ھێرشە بێ ئاگایییان دەربڕیوە.

ئەم سەرچاوانە باسی ئەوەیان کردووە کە ھەر بنکەکە کرایە ئامانج، کۆپتەرو فڕۆکە شەڕکەرەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا دەستیان کرد بە گەشت لێ دان.

بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ھەرێمە نەوتیەکانی «ئەلعەمەر» و گازی «کۆنیکۆ» لە گردپەڕی ڕۆژھەڵاتی دێرۆزوور و «خەرابولجیر» لە گردوپەڕی حەسەکە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو کەوتوونەتە بەر شاڵاوی موشەکی، بەڵام ھێزەکانی ئەمریکی ھەتا ئێستا باسی قوربانییەکانی ئەو شاڵاوانەیان نەکردووە.