تشرینی دووه‌م 24, 2021 09:36 Asia/Tehran
  • میقداد:وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرپرسی ڕێگری لە ڕێکاری سیاسین لە سووریا

وەزیری دەرەوەی سووریا وڵاتانی ڕۆژئاوای بە بەرپرسی لەمپەرنانەوە لە سەر ڕێگای چارەسەریی سیاسیی قەیرانی ئەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ئەلنەشرە، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرپرسی لەمپەرنانەوە لە سەر ڕێگای چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریان و ھەوڵ دەدەن بە داکۆکی لە تیرۆریزم لە سووریا بەوەی کە لە ڕێگای دەستوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ نەگەییشتن لە ڕێگای سیاسییەوە بگەن.

میقداد وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا لە ئاراستەی گوشار خستنە سەر دیمەشق بۆ کشانەوە لە دەستکەوت و  سەرکەوتنەکانی لە شەڕی دژی تیرۆریزم، لە میلیشیا جۆربەجۆرەکان و تافمە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا داکۆکی دەکات.

وەزیری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە، داگیرکاری و دەستوەردانی تورکیا لە سووریاش ڕێگرە لە بەردەم چارەسەریی قەیرانی سووریا، ھیوداریی دەربڕی، پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی  لە سەر بنەمای ھاوپشتی بێت و بۆ گەڕاندنەوەی مافی پێشێلکراوی خۆیان ھەوڵ بدەن.

سەرپەیڤ