تشرینی دووه‌م 28, 2021 10:55 Asia/Tehran
  • هەسەدە 900 گومانلێکراوی هاوکاری لەگەڵ داعشی ئازاد کرد

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ناوبژیوانی سەرۆک هۆزەکان، گومانلێکراوەکانی سەر بە داعشیان کە زۆربەیان خەڵکی دەیرەزوورن، ئازاد کرد.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک سەدان کەسی تاوانبار بە ئەندامەتی لە داعش کە زۆربەیان خەڵکی دەیرەزوور بوون، بە ناوبژیوانی سەرۆک هۆزەکان ئازاد کرد.

چوارشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارێک لە زیندانیانی داعش بە ناوبژیوانی سەرۆک هۆزەکان و دوای لێکۆڵینەوە و سەلماندنی هاوکاری نەکردن لە شەڕ و هەوڵە تیرۆریستییەکان، ئازاد دەکات.

سەرچاوەیەکی سەربازیی بە مێدیاکانی باکووری سووریای وت: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نزیک بە 900 زیندانییان کە بە تاوانی ئەندامێتی لە داعش دەستگیر کرابوون، ئازاد کردووە.

سەرپەیڤ