100 لۆریی ئەمریکی هەڵگری پشتیوانیی لۆجستیکی گەیشتنە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402990-100_لۆریی_ئەمریکی_هەڵگری_پشتیوانیی_لۆجستیکی_گەیشتنە_باکووری_رۆژهەڵاتی_سوریا
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سوریا - سانا - ، سوپای ئەمریکا 100 تانکەری سوتەمەنی‌و بارهەڵگر کە هاوکاریی لۆجستیان هەڵگرتوە لەخاکی هەرێمی کوردستانەوە گەیاندۆتە بنکە سەربازییە نایاساییەکانی ئەمریکا لەگوندەواری حەسەکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2021 05:42 Asia/Tehran
  • 100 لۆریی ئەمریکی هەڵگری پشتیوانیی لۆجستیکی گەیشتنە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سوریا - سانا - ، سوپای ئەمریکا 100 تانکەری سوتەمەنی‌و بارهەڵگر کە هاوکاریی لۆجستیان هەڵگرتوە لەخاکی هەرێمی کوردستانەوە گەیاندۆتە بنکە سەربازییە نایاساییەکانی ئەمریکا لەگوندەواری حەسەکە .

 

ئەو سەرچاوە خۆجێیانە باسیان لەوەکردوە، کاروانەکەی سوپای ئەمریکا لە100 تانکەری پڕ سوتەمەنی‌و ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە و بارهەڵگر کە هاوکاریی لۆجستیان هەڵگرتوە بەدوو کاروان لەڕێگه‌ی دەروازەی سنوریی وەلید هاتونەتە خاکی سوریا . 

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکەم کاروانیان لە60 بارهەڵگر پێکهاتوەو دوای دوو کاتژمێری تر کاروانەکەی تری سوپای ئەمریکا کە چەندین زرێپۆشی سەربازیان لەگەڵدا بوەو ڕویانکردۆتە شارۆچکەی ڕەمێلان لەڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش کاروانێکی تری هێزەکانی ئەمریکا کە لە48 بارهەڵگری ساردکەرەوە بارکراو بەمادەی لۆجستی پێکهاتبوو لەدەروازەی سنوریی وەلیدەوە چوونەتە چونەتە بنکە سەربازییە نایاساییەکانی ئەمریکا لەپارێزگای حەسەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە دانیشتوانی ناوچەکە بە جاران رێگایان نەداوە کاروانەکانی ئەمریکا بە گوندەکانیان دا تێپەڕێ .

حکومەتی سوریا ، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە سەر خاکی خۆی بە داگیرکاری دەزانێ و دەڵێ رۆژێک لە رۆژان کۆتایی پێدێنێ .