کانونی یه‌که‌م 07, 2021 15:17 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی زایونی بۆ سەر بەندەری لازقیەی سووریا

میدیاکانی سووریا باسی ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەیەکی نزیکی بەندەری لازقییەی سووریایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، سەرچاوەیەکی سەربازیی ڕایگەیاندووە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ھاویشتنی چەند موشەکێک لە لای دەربای ناوەڕاستەوە ناوچەیەکی گردوپەڕی بەندەری لازقییە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایان دایە بەر پەلامار.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، چەکە دژە ئاسمانییەکانی سووریا بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو فڕۆکە سنووربەزێنانە چالاک بوونە.

دەوڵەتی سووربا گەلێک جار ڕایگەیاندووە، ڕژێمی زایونی و ھاوپەیمانە ناوچەیی و ڕۆژئاواییەکانی داکۆکی لەو تاقمە تەکفیری و تیرۆریستییانە دەکەن کە لەگەڵ دەوڵەتی سووریادا بەشەڕ دێن.

سەرپەیڤ