بوردمانی گوندەکانی باکووری حەسەکە لەلایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i403370-بوردمانی_گوندەکانی_باکووری_حەسەکە_لەلایەن_تورکیاوە
هێزەکانی تورکیا دوو گوندی ئاشووری نشینی دەڤەری شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە کوردستانی سووریایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2021 10:03 Asia/Tehran
  • بوردمانی گوندەکانی باکووری حەسەکە لەلایەن تورکیاوە

هێزەکانی تورکیا دوو گوندی ئاشووری نشینی دەڤەری شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە کوردستانی سووریایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بەو وڵاتە، دوو گوندی ئاشووری نشینی دەڤەری شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە کوردستانی سووریایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە، گوندە ئاشووری نشینەکانی تەل شنان و تل جومعە و گوندی ئەلدردارەیان لە دەڤەری شارەکە بە تۆپ و هاوەن کردە ئامانج.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ئەو بوردمانە خەساری مادی زۆری لە خەڵکی سڤیل داوە.

ئەمە دووهەم جارە کە هێزەکانی تورکیا دەڤەری ئەو شارە، لە کاتی راگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوەڕاستەکانی نۆڤەمبەرەوە دەکەنە ئامانج.