کانونی یه‌که‌م 16, 2021 08:45 Asia/Tehran
  • بەربەرەکانێی چەکە دژی ئاسمانییەکانی تورکیا لە ھەمیەر ھێزشی موشەکیی ڕژێمی زایونی

میدیاکانی سووری بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە باسی بەربەرەکانێی چەکە دژی ئاسمانییەکانی تورکیا لە ھەمیەر ھێزشی موشەکیی ڕژێمی زایونییان کرد.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند: چەکە دژە ئاسمانییەکانی سوپای ئەم وڵاتە چەندین موشەکیان بە بەرزایی گردوپەڕی دیمەشق دا پێ شوێن گرت و ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندنیانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوژمنی زایونی ئەم ھێزشەی لە ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سووریاوە ئەنجام داوە. لەم ھێرشەدا سەربازێکی سووری کوژرا.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داگۆکی لە تیرۆریستان بنکەوبارەگای سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیاو ڕژێمی زایونی لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.

سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە.

 

سەرپەیڤ