ئادار 08, 2022 13:56 Asia/Tehran
  • سووریا:ھێرشەکانی داعش و ڕژێمی زایونی دەربڕی ھاواھەنگییانە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ھێرشەکانی داعش و ڕژێمی زایونی وا دەردەخات کە ھەردووک لایان لە دڕندەکارییەکانیان دژی جەماوەری سووریا ھاواھەنگن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەھێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی ڕیفی دیمەشق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر دیمەشق تەنیا چەند کاژێر دوای دڕندەکاریی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەنجامی گرت کە دیارە ئەمەش دەربڕی ھاواھەنگیی وردو ڕاستەوخۆی نێوان ھەردووک لای تاوانکارە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وتووشیەتی: دەرفەت قۆستنەوەی ڕژێمی زایونی و داعش لە ڕووداوە نێونەتەوەییەکان بۆ شاردنەوەی دڕندەکارییەکانیان نابێتە ھۆی ئەوەی کە ناحەق وەک حەق لە قەڵەم بدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت بەرپرسی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی و داعش دژی جەماوەری سووریان و دەبێ بەدوور لە پێوەرە دووفاقانەکان لەگەڵ ئەم مەترسییە بەبڕشتانەیەی دژی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی ڕووبەڕوو بینەوە.

سەرپەیڤ