یەکگرتنەوەی کارتێلەکانی مادەی هۆشبەر لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سوریا
هاوپەیمانیی گرووپە تیرۆریستییەکانی نەیاری حکومەتی دیمەشق لەگەڵ کارتێلەکانی مادەی هۆشبەر بۆتە هۆی پەرەسەندنی دیاردەی قاچاخی مادەی هۆشبەر لەم وڵاتەدا.
دەسپێبوونی شەڕی ناوخۆیی سوریا بە پاڵپشتیی وڵاتانی عەرەبی لە گرووپە چەکدارەکان بووە هۆی لاواز بوونی حکومەتی دیمەشق و بەستێن ڕەخسا بۆ چالاکیی زۆربەی کارتێلەکانی مادەی هۆشبەر لەم وڵاتەدا.هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی قاچاخی مادەی هۆشبەر بە هۆی هاوپەیمانی قاچاخچیان و تیرۆریستان، ڕادەی بەکارهێنرانی مادەی هۆشبەر لە نێو خودی سوریایش گەلێک زیاتر بووە و حکومەتی ئەم وڵاتە تەگبیری بەربڵاوی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە گرتۆتەبەر.
سەرۆکی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە سوریا وتی: لە درێژایی ساڵانی شەڕی سوریادا، مادەی هۆشبەر وەکوو ئامرازێکی تیرۆریستی کەڵکی لێوەرگیردرا، تا ڕادەیەک کە گرووپە تیرۆریستییەکان و قاچاخچییانی مادەی هۆشبەر لەو ناوچانەی کە لە کۆنترۆڵی حکومەت و یاسادا نین، پێکەوە هاوکارییەکی قووڵ و بتەویان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئامانجگەلی تاوانکارانە. تیرۆریستان و قاچاخچییان سنوورەکانی سوریایان لەبەر پێگەی جوگرافییایی نێوان کیشوەری ئەم وڵاتە قۆستۆتەوە و لەم وڵاتەوە مادەی هۆشبەر دەگوازنەوە بۆ وڵاتانی دیکە.