کوژرانی سێ ئەندامی «یەپەگە» لە درێژەی سنووربەزاندنەکانی لەشکریانی تورکیا لە باکووری سووریا
ئانکارا کە بە مەبەستی قەڵۆی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە» لە سەر دەست درێژکارییەکانی لە باکووری سووریا بەردەوامە، لە ئێستادا باسی کوژرانی سێ ئەندامی ئەم لایەنەی کردووە لە سووریادا.
بە پێی ڕاپۆرتی تی ئاڕ تی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆن و شەڕگەی ناسراو بە کانیی ئاشتی و چڵەزەیتوون لە باکووری سووریا سێ ئەندامی یەپەگەی کوشتووە کە خەریکی خۆسازدان بوون بۆ ھێرش کردنە سەر بنکەکانی سوپای تورکیا.
دەوڵەتی تورکیا تاقمی پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەی ێیەپەگە»ی لە پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکان داناوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ھەروەھا جارێکی تر جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئۆپراسیۆنی خەباتی دژی تیرۆریزم بەبێ پەک خستن بەردەوام دەکات.
ھێرشەکانی نایاسایی سوپای تورک بۆ سەر بنکەو مەتەرێزەکانی پەکەکەو یەپەگە لە باکووری سووریا لە کاتێکدا بەردەوامە کە سوورییەکان و دیمەشق و ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی گەلێک جار ئەم ھێرشانەیان ئیدانەکردووەو بە پێشێلکەری سەروەری و دەستەڵاتی سووریایان زانیوە.