ئیلھام ئەحمەد: ڕێگا نادەین کوردستانی سووریا وەک ھەرێمی کوردستانی عێراق شەڕی براکوژی تیای دا سەرھەڵ بدات
«ئیلهام ئەحمەد» سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات تیشکی خستە سەر ناکۆکیی کورد لە کوردستانی سووریا‌و ڕایگەیاند: هه‌ندێک لایه‌ن دۆخی کوردستانی سووریا‌و ھەرێمی کوردستانی عێراق به یه‌ک ده‌شوبهێنن، به‌ڵام ئه‌وه بۆچونێکی هه‌ڵه‌یه، ئێمە ڕێگا نادەین کوردستانی سووریا وەک ھەرێمی کوردستانی عێراق شەڕی براکوژی تیای دا سەرھەڵ بدات.
«ئیلهام ئەحمەد» سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا وێڕای ئاماژە کردن بە ناکۆکیی کورد لە کوردستانی سووریا‌و پێی داگرت، رێگه به دابه‌ش بوونی هێز له کوردستانی سووریا ناده‌ین و ناھێڵین بوترێت ئه‌مه هێزی فڵان حزب و ئه‌مه هێزی فیسار حزبه، نمونه‌ی ھەرێمی کوردستان له لای خۆمان دووباره‌نابێته‌وه که شه‌ڕی براکوژیی تیایدا سەری ھەڵدا، هه‌ندێک لایه‌ن دۆخی کوردستانی سووریا‌و ھەرێمی کوردستان به یه‌ک ده‌شوبهێنن، به‌ڵام ئه‌وه بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یه.
سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە بارەی ھێرشەکانی تورکیاشەوە وتی:تورکیا هه‌رکاتێک بکه‌وێته قه‌یرانه‌وه، گرفتی خۆی به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی چارەسەر دەکات، تورکیا ترسی له‌وه هه‌یه چۆن کورد له ھەرێمی کوردستانی عێراق ده‌ستکه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه به‌هه‌مان شێوه‌ش له کوردستانی سووریا ده‌ستکه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه له به‌رامبه‌ر کورددا سیاسه‌تی قڕکردن په‌یڕه‌و ده‌کات، چونکو ئەگەر بێت‌و لە سووریا پرسی کورد چاره‌سه‌ربکرێت ئه‌وکاته تورکیاش ناچاره له‌ناوخۆ پرسی کوردانی خۆی چاره‌سه‌ر بکات.
«ئیلھام ئەحمەد» لە بارەی دانوستانی نێوان کوردانی سووریا‌و دەوڵەتی دیمەشقیش وتی: دانوستان له‌گه‌ڵ دەوڵەتی دیمەشق ھەرههبووه و ئێستاش به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بگه‌ینه چاره‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌مریکا یان هیچ هێزێکی دیکه‌دا بێت به‌ڵکو خواستی خۆمانه و بڕیاری خۆمانه. لەو باوەڕەش داین کە ده‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی ئەم وڵاتە بکه‌ین و به‌وشێوه‌یه نیه که ده‌ڵێن کاتێک پێمویستمان پێیه‌تی داوای دانوستان ده‌که‌ین و کاتێکیش پێویستمان پێی نیه دانوستان ناکه‌ین، به‌ڵکو له بنه‌مادا ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێکه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.