ته‌مووز 03, 2022 07:16 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیداری ئەسەد: بانگەشەی رۆژئاواییەکان بۆ هەوڵدان بۆ سەقامگیرکردنی سووریا راست نییە

  وه زیری ده ره وه ی ئێران وێڕای ئیدانه کردنی هێرشه کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه ر سووریا وتی: مامه ڵه نه کردن له گه ڵ کرده وه ی ده ستدرێژکارانه ی ڕژێمی زایۆنی، نیشان ده دات که بانگەشه کانی ڕۆژاوا بۆ هه وڵدان بۆ سه قامگیری سووریا ڕاست نین.

 

حسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە بەمەبەستی وتووێژ و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا گەیشتە دیمەشق و لە لایەن فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە دیداری لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق بێدەنگیی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە بەرامبەر کردەوەی شەڕانگێزی ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژەیەک بۆ  ستانداردی دوو فاقیی ئەو وڵاتانە زانی .

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی وتووێژو هاوکاری کرد و ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ ئێران دژی په‌نا بردنه‌ به‌ر ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.

بەشار ئەسەد، سەرۆکی کۆماری سووریاش سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیمەشقی بە گرنگ زانی لە بارودۆخی ئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و ڕایگەیاند، دۆخێک خەریکە پێکدێ کە ھاوسەنگیەکان لە بەرژەوەندیی ئێمە دەگۆڕێت . 

 

سەرپەیڤ