ته‌مووز 16, 2022 14:12 Asia/Tehran
  • لە سەروبەندی کۆبوونەوەی تاران؛ داخوازیی مەزلوم کۆبانێ لە ئێران و روسیا بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

لە سەروبەندی کۆبوونەوەی تاران لە نێوان ئەردۆغان و پووتین و بەرپرسانی تاران، کوردی سووریا داوایان لە مسکۆ و تاران کردووە پێش بە هێرشی تورکیا بگرن.

 

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزە کوردەکانی سووریا داوای لە رووسیا و ئێران کردووە بەر بە پەلاماری ئەردۆغان بۆ سەر باکووری سووریا بگرن.

ئەم داخوازییەی کوردی سووریا چەند رۆژ پێش کۆبوونەوەی تاران سەبارەت بە سووریا بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و پووتین خراوەتە ڕوو.

لەمبارەوە مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وتوویەتی ، ئیتیلافی ئەمریکایی دژە داعش بە تەنیا بەس نییە بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی تورکیا و هەڵوێستیان لاوازبووە .

بڕیارە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک تورکیا ، بێنە تاران و لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆببنەوە .

سەرپەیڤ