ئاب 10, 2022 11:59 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە باشووری سووریا

سەرکردەیەکی باڵای تاقمی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای دەرعا کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «نۆرس پرێس»، سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە پارێزگای دەرعا ھەڵکەوتوو لە باشووری سووریا باسی کوژرانی «موحەممەد عەبدوڵڵا ئەلبائیع» ناسراو بە «ئەبو سالیم ئەلعێراقی» لە سەرکردە باڵاکانی تاقمی تیرۆریستی داعشی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەلعێراقی دوای پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشتی سووریا کە سەقامگەکەیان گەمارۆ دابوو، خۆی تەقاندەوە.

ئەلعێراقی لە بنەڕەت دا خەڵکی شاری موسڵی عێراق بووەو لە سەرکردە باڵاکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باشووری سووریا دێتە ئەژمار. ناوبراو لە بەر پەیگەڕی ھێزەکانی سوپای سووریادا بووە.

سەرپەیڤ