بە قسەی میت : بەرپرسی ئاکادیمیای مەشقی سەربازیی YPG لە قامیشلۆ کوژرا
ئاب 22, 2022 07:11 Asia/Tehran
دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیدیعا دەکات محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ کوژرا.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا یەکشەممە 21-8-2022 رایگەیاند، محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئاکادیمیای هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا لە شاری قامیشلۆ کراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردووە، محێدین گولۆ، رۆڵی هەبووە لەو هێرشانەدا کە کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە، لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن".