ئاب 25, 2022 04:51 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ١١ کەس کوژران و بریندار بوون

سەرچاوه هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە: له ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ١١ کەس کوژران و بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر «تەل رەفعەت» کە دەکەوێتە ڕیفی باکووری شاری حەلەب لە سوریا کە لە ئەنجامدا دوو سوری کوژراون و 9 کەسی دیکەش برینداربوونە، زیانێکی زۆری ماددیش لە بازاڕی شاری «تەل رەفعەت» کەوتووە.

تەلەفزیۆنی سوریاش ڕایگەیاندووە،دوابە دوای هێرشی تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی «تەل لەبەن"ی سەربە «تەل تەمر» لە ڕیفی حەسەکەی سووریا دوو سووری کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

دوای هێرشی هێزەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی «سەیدا» و دەوروبەری ڕێڕەوی نێودەوڵەتیی«ئێم »٤ و «گرە سپی» ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنیی سووری کوژراون یان برینداربوونە.

سەرپەیڤ