کوژرانی سەرکردەیەکی ھەڵکەوتەی داعش لە باشووری سووریا
تیرۆریستێکی ھەڵکەوتەی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزەکانی ئاسایشتی سووریا لە گردوپەڕی دەرعا کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) رۆژی دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی رایگەیاند: بەرپرسانی ئەمنیی ئەم وڵاتە، تیرۆریست "محەمەد ئەیاد عەبدولڕەزاق" ناسراو بە "ئەبو قاسم ئەلئەقرەباوی"یان لە گەڕەکی دەرعا لە (باشووری سوریا) بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت کوشت.
ئەو سەرچاوە ئاسایشتییە ڕاشیگەیاندووە: «ئەلئەقرەباوی» تیرۆریستێک بووە کە دەستی هەبووە لە زۆرێک لە تیرۆرو هێرشە تیرۆریستییەکان کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕوویان داوە، لەوانەش کردنە ئامانجی پاسەکانی سوپای سووریا.
سەرەڕای رزگارکرانی شارەکانی سوریاو کۆتایی هاتنی بەناوخەلافەتی گروپی تەکفیریی داعش، ئەندامانی ئەم گروپە لە قەواخی شانەگەلی بچوکی چەند کەسی جاروبار هێرش دەکەنە سەر لەشکریان و خەڵکی سڤیل و زیانی مرۆیی و دارایی بەجێ دەهێڵن.