مەشق پێکرانی چەکدارانی کورد لە لایەن ئەمریکاوە لە باکووری سووریا
ئهیلوول 09, 2022 07:15 Asia/Tehran
هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا مەشق و ڕاهێنانی سەربازی پێشکەش بە شەڕڤانانی «یەکینەکانی پاراستنی گەل» دەکەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا، هێزەکانی ئەمریکا پرۆڤەی سەربازییان پێشکەش بە هێزە کوردییەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە نزیک گوندی «تەقل بەکال» کردووە کە دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی مالیکیە لە سێگۆشەی سنووری عێراق و سووریاو تورکیا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی 250 میلیشیای کورد لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی قورس و زرێپۆش و بۆمبای دەنگدار مەشقیان پێکراوە.
شەوی چوارشەممە، ئەمریکا نزیکەی ٤٠ بارهەڵگری داگری کەرەستەی سەربازی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی "هامەر" و "برادلی"ی ڕەوانەی ناوچەکە کردبوو بۆ بەکارهێنان لەم پرۆڤە هاوبەشەدا.