ئه‌یلوول 13, 2022 08:40 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکانیان تورکیا لە باکووری سووریا

لەشکریانی تورکیا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکانیان لە باکووری سووریا، دوو ئەندامی یەپەگەیان کوشت.

بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی رۆژنامەی "مێلی گازتێتە"ی تورکی، بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، گوایە ئەم دوو ئەندامەی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" بەنیازبوونە هێرش بکەنە سەر لەشکریانی تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە «کانیی ئاشتی» لە باکوور سووریا.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژی گروپەکانی "پەکەکە" و "یەپەگە" کە ئانکارا بە تیرۆریستیان دەزانێت.

ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەشێک لە ناوچەکانی باکور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریای داگیر کردووە، ئەمەش ھەنگاوێکە کە گەلێک جار لەلایەن گەل و حکومەتی سووریا و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە ئیدانە کراوە و وەک پێشێلکاریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ