بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا
لەشکریانی تورکیا لە درێژەی ئوپڕاسیونە نایاساییەکەیان لەباکووری سووریا دوو ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگەیان کوشت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئانادۆلۆ ، وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕو هەینی بەبڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک جەختی لەوە کردەوە کە، ئەو دوو چەکدارەی «یەپەگە» بۆ ھێرش کردنە سەر شەڕگەی «کانیی ئاشتی» لە باکووری سووریا خۆیانیان ساز دەدا.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لەم ئاگاداری نامەیەدا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام لە سەر چالاکییەکانیان بۆ لەنێو بردنی خۆیان وتەنی تەواوی تڕوڕیستانی «یەپەگە» لە باکووری سووریا .
سوپای تورکیا چەندین ساڵە بە بیانووی خەباتی دژی تیڕوڕیزم بەشگەلێک لە ناوچەکانی باکوورو باکووری ڕوژهەلاتی سورویای داگیر کردووەو ئەمەش گەلێک جار لەلایەن دەوڵەت و گەلی سووریا و هەروەها کومەڵگای جیهانی ئیدانە کراوەو وەک بنپێکردنی سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە لێک دەدرێتەوە.