تشرینی دووه‌م 13, 2022 22:47 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی سوریا: دیمەشق لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵامی تەلەبیب دەداتەوە

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی سوریا وتی: سوپای سوریا بەرپەرچی موشەکەکانی ئەو ڕژێمە دەداتەوە و پشتیوانیی دیمەشق لە بزوتنەوە خۆڕاگرییەکان وەڵامێکی ناڕاستەوخۆی دوژمنی زایۆنییە.

«بەسام ئەبو عەبدوڵڵا» ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: مەترسیی ڕاستەقینە لەئێستادا لە بەرەی باکووری ڕۆژهەڵات و لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکی و هەروەها لە پارێزگای ئیدلب و بەشێک لە پارێزگای حەلەبە، بۆیە ئێستا سووریا لە ڕووی سەربازییەوە لە سەر ئە ناوچانە چڕ بووەتەوە.

ئەبو عەبدوڵڵا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمە بەو مانایە نییە کە سوپای سوریا وەڵامی ڕژێمی زایۆنی نەداتەوە، بەڵکو سوپای سوریا لە ئێستادا بەرپەرچی موشەکەکانی ئەو ڕژێمە دەداتەوە و پشتیوانیی دیمەشق لە بزوتنەوە خۆڕاگرییەکان لە فەلەستین و لوبنان جۆرێکە لە  وەڵام دانەوەی ناڕاستەوخۆی دوژمنی زایۆنییە.

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی سوریا وتیشی: لە ھەل و مەرجی ئێستادا سووریا سەرقاڵی پێکدادان لە بەرەکانی دیکەیە و ھەنوکە دەبێ لە سەر بەرەگەلێکی دیاری چڕ بێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، لە زۆربەی ئەو هێرشانەدا، بەرگریی ئاسمانیی سوریا توانیویەتی موشەکەکانی ڕژێمی زایۆنی پێش ئەوەی ئامانجەکەیان بپێکن، لەناوببات.

سوریا وەک یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی تەوەرەی خۆڕاگری، ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیلان و کردارەکانی سێ کوچکەی ئەمریکی- زایۆنی- سعودی لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ