هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر حومسی سوریا
تشرینی دووهم 14, 2022 13:51 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا شەوی دووشەممە باسی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پارێزگای حومسی سووریایان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، دوابەدوای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەرگری ئاسمانی سووریا لە حومس چالاک کرا و ڕێگری لە موشەکە ھاوێژراوەکان کرد.
هەندێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی «شەعیرات» لە دەوروبەری حومس دوو سەرباز کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا ڕژێمی زایۆنی بە هێرشە موشەکییەکانی بۆ سەر سووریا گەلێک جار سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەی بەزاندووە.
سوریا وەک یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی تەوەرەی خۆڕاگری، ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی پیلان و کردارەکانی سێ کوچکەی ئەمریکی- زایۆنی-سعودیە لە ناوچەکەدا.