میقداد: دەبێت ڕووبەڕووی کردەوەی نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا لەدژی گەلی سوریا ببنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i413134-میقداد_دەبێت_ڕووبەڕووی_کردەوەی_نامرۆڤانەی_ئەمریکا_و_ئەوروپا_لەدژی_گەلی_سوریا_ببنەوە
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند که پێویسته هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بەتایبەت له چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوەی بێ ئاکارانەو نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا له دژی گەلی سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2022 03:01 Asia/Tehran
  • میقداد: دەبێت ڕووبەڕووی کردەوەی نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا لەدژی گەلی سوریا ببنەوە

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند که پێویسته هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بەتایبەت له چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوەی بێ ئاکارانەو نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا له دژی گەلی سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی «ڕووسیا ئەلیەوم» ، وەزیری دەرەوەی سوریا «فەیسەڵ میقداد» ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو هەوڵەکانمان بەتایبەت لەچوارچێوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەکانی بێ ئاکارانەو نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا له دژی گەلی سوریا بخەینە گەڕ.

«فەیسەڵ مقداد» هەروەها خوازیاری پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی سووریا بوو بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەی کە ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی بۆ برسی هێشتنەوەی گەلی سووریا و لاوازکردنی ئیرادە و  ڕۆڵی سووریا لە ناوچەکە و جیهان، دروستیان کردووە.

فەیسەڵ میقداد ئاماژەی بەوەش دا کە ڕۆڵی سەرەکی دیپلۆماسی ئێستا لە بواری ئابووریدایە.