تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری قامیشلی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i413396-تەقینەوەی_ئۆتۆمبێلێکی_بۆمبڕێژکراو_لە_شاری_قامیشلی
سەرچاوەیەکی میدیایی باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی کرد لە قامیشلیی سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری قامیشلی

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی کرد لە قامیشلیی سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە گەڕەکی "ئەلقوتلی" لە شاری قامیشلیی سووریا و برینداربوونی هاووڵاتییەکیان بڵاو کردەوە.

بە وتەی شایەتحاڵان دەنگی تەقینەوەیە لە ناوچە جیاجیاکانی شاری قامیشلی بیستراوە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووه .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە ھێرشی بەرفراوانی ئەو تاقمە تیرۆریستییانەی کە لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی داکۆکییان لێ دەکرا، دەستی پێکرد.