ڕاوێژی «فەیسەڵ میقداد» لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i413439-ڕاوێژی_فەیسەڵ_میقداد_لەگەڵ_نوێنەری_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لە_سوریا
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ «گییەر پیدرسۆن» نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا و شاندەکەی یاوەری کۆبووەوە و وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2022 09:36 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی «فەیسەڵ میقداد» لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ «گییەر پیدرسۆن» نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا و شاندەکەی یاوەری کۆبووەوە و وتووێژیان کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی «سانا» ، لەم دیدارەدا ھەردووک لا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی سوریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ھەرلە دیدارەکەدا «پیدرسۆن» ئەنجامی ڕاوێژ و کۆبوونەوەکانی خۆی شی کردەوە.

«فەیسەڵ میقداد»یش ڕایگەیاند؛ لەمپەرە سەرەکییەکانی بەردەم سوریا لە ڕاستی دا، کاریگەریی وێرانکەری  سەردەمی تیرۆروھەنگاوی تێکدەرانەوتاکلایەنەی دژی ئابووریی سوریا و ژیان و گوزەرانی سوورییەکانە.

میقداد وتیشی: گرفتێکی دیکە بەردەوامیی مانەوەی نایاسایی ئەمریکا و تورکیایە لە سەرزەوییەکانی سوریا، دیارە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی سوریا و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

لەم دیدارەکەدا «ئەیمەن سۆسان» بریکاری وەزیری دەرەوە و «جەمال نەجیب» بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیریش ئامادە بوون.