کانونی یه‌که‌م 14, 2022 23:25 Asia/Tehran
  • ئەمریکا چەک و چۆڵ بۆ کورد لە باکوری سوریا دەنێرێت

میدیاکانی تورکیا وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ئەمریکا چەک و چۆڵی ناردووە بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکوری سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، میدیاکانی تورکیا لەوانەا ڕۆژنامەی قەرار ڕایانگەیاندووە کە، ئەمریکا دوو کاروانی سەربازیی داگری چەک و چۆڵی پێشکەوتووی بۆ ڕادەست کردن بە «یەپەگە» ڕەوانەی باکوری سوریا کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جارێکی دیکە دەوریە هاوبەشەکانی هێزەکانی ئەمریکا و "یەپەگە" لە ناوچە سەر سنوورییەکانی تورکیا و سووریا چالاکییەکانیان دەست پێ کردووەتەوە.

ژەنڕاڵ «پاتریک ڕیدەر» وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) باسی ئەوەی کردووە کە چالاکیی سەربازی هاوبەش لەگەڵ «یەپەگە» بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی تاقمی تیرۆریستی داعش بەردەوام دەبێت.

حکومەتی تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکووری سوریا بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەزانێت و بە بیانووی شەڕی ئەندامانی ئەم گروپە ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆری ئەنجامداوە و دەستی گرتووە بەسەربەشێکی زۆر لە ناوچەکانی باکووری سوریا . ئەم کارەی تورکیا سەرباری دژایەتی و شەرمەزارکرانی توندی لە لایەن حکومەتی سوریا و تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ