ڕوبەڕووبونەوەی ئەرتەشی سووریا لەگەڵ چەکدارانی ئەمریکی
سەرچاوە هەواڵدەریە سوریایەکان ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی سووریا لەگەڵ چەکدارانی ئەمریکی لە باشوری قامیشلی تووشی کێشە هاتوون.
هێزەکانی ئەرتەشی سوریا بەریان گرت لە تێپەڕینی کاروانێکی بارهەڵگری جەنگی هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە گوندی تەل زەهەبی هەڵکەوتوو لە باشوری قامیشلی لە ناوچەکە وەدەریان نان
بە وتەی سەرچاوە هەواڵدەریە خۆماڵیەکان بازگەی ئەرتەشی سوریا جێگیر لەگوندی تەل زەهەبی هەڵکەوتوو لە باشوری قامیشلی بەریان گرت بە تێ پەڕینی کاروانێکی پێکهاتوو لە پێنج زرێپۆشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بۆ ئەو گوندەیان وەدەر ناوە.
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە ڕەشەکوژەکانی ئەمریکاو میلیشیاکانی هەسەدەی هاوپەیمانیان لە حەسەکە و ناوچە باکوریەکانی دیکەی سوریا بەردەوام ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە کردەوەی ڕەشەکوژانی داگیرکەر و میلیشیاکان بەدژی خەڵکی ئەو دەڤەرەیە.