کانونی دوھەم 25, 2023 06:36 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ترانزێتی بازرگانیی نێوان سوریا و عێراق

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ترانزێتی بازرگانیی نێوان سوریا و عێراق دەست پێ دەکاتەوە.

ترانزێتی بازرگانیی نێوان سوریا و عێراق سێ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگیرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیوم، «سەتام جەدعان ئەلدەندەح» باڵوێزی سوریا لە عێراق، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، دوای نزیکەی سێ ساڵ، بەغدا ڕێگەی بە گەڵابەکانی هەڵگری کەلوپەلی بازرگانی و کشتوکاڵی داوە بچنە ناو خاکی سوریاوە.

«سەتام جەدعان ئەلدەندەح» باسی لەوەشکرد، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتنی بارهەڵگری بازرگانی لە سوریاوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە ڕاگیرا.

باڵوێزی سوریا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دوای نزیکەی سێ ساڵ حکومەتی عێراق ڕێگەی بە هەموو ئەو بارهەڵگرانە داوە کە کەلوپەلی بازرگانی و کشتوکاڵی سوریا بە تایبەت مزرەمەنی هەڵدەگرن سەردانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بکەن.

«ئەلدەندەح» جەختی لەوەش کردەوە کە بەپێی پرەنسیپی بەرامبەر، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێگە بە بارهەڵگرە بازرگانییەکانی عێراقیش دەدرێت سەردانی سوریا بکەن.

سەرپەیڤ