شوبات 19, 2023 14:34 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پێتەختی سووریا

ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا ئەم وڵاتە بوومەلەرزە لێدراوەی ھەژاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیمەشقی پێتەختی سووریا ئەم وڵاتە بوومەلەرزە لێدراوەی جارێکی تر ھەژاندەوە.

لە پاش ئەو ھێرشە دڕندانەیەی زایونییە خوێنمژەکان دەستبەجێ دەنگی ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکان بەرز بووەوەو بڵێسەی ئاگر باشووری دیمەشقی گرتەوە.

ھاوکات لەگەڵ پەلاماری دڕندانەی ڕژێمە منداڵکوژەکەی زایونی چەکە دژە ئاسمانییەکانی سوپای سووریاش کەوتنە کارو بەرپەرچی ھێرشەکانیان دایەوە.

دوابەدوای ئەو ھێرشە لە ناکاوانەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بۆ سەر ناوچەگەلێکی سووریاو لەوانە پێتەختی ئەم وڵاتە، ھەتا ئێستا ١٣ کەس شەھیدو کۆمەڵێکی زۆریش بریندار بوونە.

ڕژێمی خوێنمژی زایونی لە ھەل و مەرجێکدا فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕەوانەی وڵاتی سووریا دەکات کە زۆرێک لە وڵاتانی گردوپەڕ لە بەر بوومەلەرزە قورسەکەی ئەم وڵاتە خەریکی ڕەوانە کردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەن بۆ ئەم وڵاتە.

 

سەرپەیڤ