دیداری ئەسەد لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی برایەتی و دۆستایەتیی پەرلەمانی لوبنان و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i415339-دیداری_ئەسەد_لەگەڵ_ئەندامانی_لیژنەی_برایەتی_و_دۆستایەتیی_پەرلەمانی_لوبنان_و_سوریا
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و سوریا پەیوەندیی برایانەی نێوان دوو نەتەوە و دوو وڵاتە و سیاسەتە فەرمییەکان دەبێ بە دووی مسۆگەر کردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو نەتەوەکەوە بن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2023 19:18 Asia/Tehran
  • دیداری ئەسەد لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی برایەتی و دۆستایەتیی پەرلەمانی لوبنان و سوریا

سەرۆک کۆماری سوریا وتی: پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و سوریا پەیوەندیی برایانەی نێوان دوو نەتەوە و دوو وڵاتە و سیاسەتە فەرمییەکان دەبێ بە دووی مسۆگەر کردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو نەتەوەکەوە بن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی برایەتی و دۆستایەتیی پەرلەمانی لوبنان و سووریا لە دیمەشق ڕایگەیاند: سووریا وەڵامی مرۆڤ دۆستانەی حکومەت و گەلی لوبنان و پشتیوانیەکانیان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی سوریا لەمەڕ یارمەتیدانی قوربانییەکانی بوومەلەرزە لەڕێگەی پێشکەشکردنی هاوکاری بەپەلە و گەیاندنی هاوکارییەکان لەڕێگەی فڕۆکەخانە و بەندەرەکانی لوبنانەوە بۆ سوریا  بەرز دەنرخێنێت.

سەرۆک کۆماری سوریا وتیشی: دیمەشق ستایشی ئەو ھەنگاوانە دەکات کە لوبنان بە فەرمی و ئاشکرا ھەڵی گرتوون.

ئەندامانی لێژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی لوبنانیش ڕایانگەیاند، بۆ ڕاگەیاندنی هاودەنگی لوبنانییەکان لەگەڵ گەلی سوریا سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووە.

هەروەها جەختیان لە چالاککردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەرەوپێشبردنیان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە لە پێناو مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیەکی یەکدەست لە دوو وڵاتی برادا.