هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i416295-هێرشی_موشەکی_بۆ_سەر_بنکەی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_باکووری_ڕۆژهەڵاتی_سوریا
پەیجی تەلەگرامی سابرین نیوز بڵاویکردەوە، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە باسی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2023 20:38 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا

پەیجی تەلەگرامی سابرین نیوز بڵاویکردەوە، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە باسی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، پەیجی سابرین نیوز تێلێگرامی سەر بە هێزەکانی خۆڕاگریی عێراق وای بڵاو کردووەتەوە کە بنکەی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دراوەتە بەر پەلاماری موشەک.

ئەمە دووھەم زنجیرە هێرشە بۆ سەر ئەم بنکە سەربازییە لەم ناوچەیەی سوریا، ڕۆژی شەممەش سەرچاوە میدیاییەکان باسی ئەوەیان کرد کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزۆری سوریا بەھۆی چەند مووشەکێکەوە کراوەتە ئامانج . بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، میدیاکان هەواڵی بۆردومانکردنی ناوچەکانی پارێزگای دێرەزووریان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.

کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر گەورەترین کێڵگەی نەوتیی سوریایە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا داگیرکەرانی ئەمریکی هەوڵی دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی سوریایان داوە.

ئەمریکییەکان لە ساڵی ٢٠١١ وە بە قۆستنەوەی بارودۆخی شەڕو ڕمبازێنی گرووپە تیرۆریستییەکان کە بە گشتی لە لایەن خۆیانەوە لە سووریا پێکھێنراون، نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بەتاڵان دەبەن.