نیسان 02, 2023 07:30 Asia/Tehran
  • ھێزمەند کرانی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و قاهیرە دوای ١٢ ساڵ

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی شەممە دوای ١٢ ساڵ سەردانی میسری کرد.

وەزیری دەرەوەی میسر لە ٢٧ی فڤریەی ڕابردوو سەردانی دیمەشقی کرد و پەیامی «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسری بە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا گەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەیادین، «فەیسەڵ میقداد» لەم گەشتەی دا چاوی بە هاوتا میسرییەکەی «سامح شوکری» دەکەوێت.

پێشتر وەزارەتی دەرەوە و پەنابەرانی سوریا ڕایگەیاندبوو کە ئەم گەشتە لەسەر بانگهێشتی «سامح شوکری» ئەنجام دەگرێت و لەم گەشتەدا پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆی اە سەردەکرێت.

سەردانەکەی «میقداد» بۆ قاهیرە، یەکەمین سەردانی فەرمیی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ میسرە لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیران و پیلانگێڕییە دەرەکییەکانی دژی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١دا.

دوای تێپەڕینی دە ساڵ لە قەیرانی سوریا، ڕوونە کە سیاسەتی ڕووخاندنی حکومەتی «بەشار ئەسەد» شکستی هێناوە، ھەربۆیە بووژاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق خراوەتە بەرنامەی کاری هەندێک وڵاتی عەرەبییەوە.

سەرپەیڤ