نیسان 12, 2023 08:40 Asia/Tehran
  • مەشق پێکردنی ئەمریکا بە «یەپەگە»

سەرچاوەکانی هەواڵ وایان بڵاو کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا مەشقی سەربازی پێشکەش بە ٢٣٠ چەکداری کورد دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵۆی تورکیا، 30 سەربازی ئەمریکی ڕاهێنانی سەربازییان بە ٢٣٠ میلیشیای کوردی «یەکینەکانی پاراستنی گەل» لە ناوچەی ئەلشەدادی دەست پێکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم مەشقە سەربازییە لە گوندی "شێخ عوسمان" لە ئەلشەدادی دەستی پێکردووە و ئەو چەکانەی کە فێری میلیشیای کوردی دەکرێت بریتین لە مەشق و ڕاهێنان لە بەکارهێنانی چەکی قەناسە و تۆپخانە و شێوازی پاراستنی سەربازی و هەروەها مەشق و ڕاهێنان لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی "برادلی"ی دروستکراوی ئەمریکی.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا گەشتی سیخوڕییان لە دەوروبەری ناوچەی مەشق و ڕاهێنانەکان ئەنجامداوە، کە پێشبینی دەکرێت بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.

سەرپەیڤ