نیسان 12, 2023 20:33 Asia/Tehran
  • باڵوێزی نوێی ئێران لە سوریا گەییشتە دیمەشق

باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە گەییشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «حسێن ئەکبەری» باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، لەگەرمەی پێشوازیی بەرپرسانی سووریاو کارگێڕانی کۆماری ئیسلامی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دامودەزگاکانی ئێران گەییشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

«ئەکبەری» پێشتر باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە لە لیبیا کە لەم دواییانەدا شوێنی «مەهدی سۆبحانی» باڵوێزی پێشووی ئێران لە سووریاس گرتەوە.

سۆبهانی کەمتر لە دوو ساڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو لە سوریا.

باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا چەند ڕۆژ لەمەوبەر و لە سەروبەندی ڕۆشتنی بۆ ئەرکەکەی لەگەڵ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێوەندیی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عەرەبیی سووریا جەختی لە هەوڵەکانی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کردەوە.

سەرپەیڤ