نیسان 17, 2023 08:19 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەی گەورە لە بنکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکی گەورەیان کردووە لە نێو بنکەی سەربازیی ئەمریکا ھەڵکەوتوو لە ناوچەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، سەرچاوە میدیاییە ناوخۆییەکان لە سووریا شەوی ڕابردوو یەکشەممە لە سەر دووشەممە، وایان بڵاو کردەوە کە چەند تەقینەوەیەک بنکەی سەربازیی سوپای ئەمریکای لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە گردوپەڕی پارێزگای دێرەزوور هەژاندووە.

هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان لەوبارەیەوە باسی ئەمەشیان کردووە کە، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بەسەر ناوچەکانی «ئەلحەزام» و «ئەلسەنعا»و گوندی «ئەلسوکرییە» لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە نزیک سنووری عێراق تەقیونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوو موشەک بەر بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتووە.

لە هەمان کاتدا ٢٥ی مارسیش چەند موشەکێک لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ بەر بنکەی سوپای داگیرکەری ئەمریکا کەوت. ئەم هێرشە بە ٨ موشەک ئەنجامدرا کە هەندێکیان نێو ئەم بنکەیەو گردوپەڕی بنکەکەیان پێکا.

ئەمریکا 28 بنکەی گشتی لە سوریادا هەیە کە زۆربەیان دەکەونە ناوچە خاوەن نەوت و گازەکانی سوریا بە مەبەستی تاڵانکردن و بڕۆی ئاسانی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە. جگە لەمە ھەموو حەوتەیەک هەواڵی  تاڵانکردنی نەوتی سوریا لەلایەن ئەمریکا و گواستنەوەی بۆ عێراق بڵاودەکرێتەوە.

سەرپەیڤ