نیسان 20, 2023 10:14 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای زایۆنی لە سوریا

سوپای زایۆنی ڕایگەیاند کە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بە هۆی تەگەرەی تەکنیکییەوە لە سوریا کەوتووەتە خوارەوە.

ڕژێمی زایۆنی بە شێوەیەکی بەردەوام سنووری ئاسمانی سوریا دەبەزێنێ و هێرش دەکاتە سەر خاکی سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلنەشرە، «ئەڤیخای ئەدرعی» وتەبێژی سوپای زایۆنیی ڕایگەیاند: شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپا بە هۆی تەگەرەی تەکنیکییەوە لە سووریا کەوتووەتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە داکەوتنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی خەمی ئەوەیان لە لا دروست ناکات کە زانیاری و نھێنییەکانیان بدرکێندرێت.

حکومەتی سووریا گەلێک جار نامەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و ئەم هێرشانەی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کردووە و داوای ڕاگرتنی لێ کردووە.

سەرپەیڤ