دیدار و گفتوگۆی نێوان ئەسەد و وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لە دیمەشق
سەرۆکی سوریا و وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لەبارەی ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری گواستنەوە و گەشەپێدانی شارەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا، کە ڕۆژی چوارشەممە لە دیمەشق میوانداریی «میهرداد بەزرپاش» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران و شاندەکەی یاوەری کرد، ئاسۆی نوێی هاوکاریی ئابووریی نێوان سوریا و ئێران و چۆنیەتیی کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکانی ئێستا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری و بازرگانییان تاوتوێ کرد.
لەم دیدارەدا بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕینی قوڵایی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان سوریا و ئێران بۆ دۆخێکی هاوشێوە لە پەیوەندییە ئابوورییەکاندا پرسێکی پێویستە و دەبێ حکومەتەکانی هەردوو وڵات بەردەوام بن لە کارکردن لەسەری بۆ بەهێزکردن و گەشەپێدانی.
لەم دیدارەدا، «میهرداد بەزرپاش» پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانی سەبارەت بە پشتیوانی لە پەیوەندییە ئابوورییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و دیمەشق گەیاندە بەشار ئەسەدو جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و دیمەشق.
«بەزرپاش» هەروەھا باسی کۆمەڵێک تەوەرەی ئابووریی کرد که لیژنه تایبەتیەکانی سوریاو ئێران له قۆناغی داهاتوودا به تایبەت له بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەو کارەبا کاری له سەر دەکەن.